ئۆپۆ تایبەتمەندی نوێترین مۆبایلە نمونەییەكەی ئاشكرا كرد

هەمەڕەنگ

18/09/2021‌ 260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلە نوێیە ناوازەكەی k9 pro لە بازاڕی چین دەستەبەر دەكات و دواتر لە بازاڕەكانی جیهان بەردەستی دەخات.

مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای ئۆپۆ خاوەنی سێ كامێرای سەرەكییە بە قەبارەی 64،8،2 مێگاپێكسڵ هەروەها كامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێكسڵە.

هاوكات مۆبایلەكە خاوەنی چارەسەركەرێكی بەهێزی Dimensity 1200 ە بە تەرەدودی 3 گێگاهێرتز و رامی مۆبایلەكە 12 گێگابایتە.

بەگوێرەی پێگەی جی ئێس مارینا مۆبایلەكە خاوەنی بیرگەی 128/256 گێگابایتە و توانستی پاتری مۆبایلەكە 4400 میلی ئەمپێر/كاتژمێرە.

جێگەی باسە مۆبایلەكە خاوەنی شاشەیەكی ئۆلیدە بە قەبارەی 6.34 ئینج و خاوەنی پەنجەمۆری ژێر شاشەیە.

رەنج رەسول