شارپرێس:
باڵیۆزى ئێران لهعێراق پهیامێك ئاراستهى خهڵكى وڵاتهكهییو زیارهتكاران دهكات، هۆشداریش دهدات لەبارەی هاتنەناوەوەی ئێرانییەکان لەڕێی هەرێمی کوردستانەوە بۆ عێراق، دهشڵێت:"ئەوکەسانەی لەڕێگهی سنورەکانی کوردستانەوە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لەچلەی ئیمام حسێن بێنە عێراق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانهوه دەستبەسەردەکرێن".
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لەعێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، "پێویستە سەرجەم گەشتیاران لەڕێی ئاسمانییەوە بچنە عێراقو بەمشێوەیە ڕێککەوتن لەنێوان عێراقو ئێراندا کراوە".
وتیشى:"هیوادارین زیارەتکارانی چلە، لەڕێی سنوری کوردستانەوە سهردانى عێراق نهكهنو لهڕێگهى ئاسمانیهوه ئهوكاره بكهن".
مەسجدی هۆشداریشیدا لەبارەی هاتنەناوەوەی ئێرانییەکان لەڕێی هەرێمی کوردستانەوە بۆ عێراقو وتی:"ئەوکەسانەی لەڕێگهی سنورەکانی کوردستانەوە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لەچلەی ئیمام حسێن بێنە عێراق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانهوه دەستبەسەردەکرێنو لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".