نوێترین زانیارى سەبارەت بە کاتى دابەشکردن و لێبڕینى مووچە

ئابوری

18/09/2021‌ 3876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دابەشکردنى موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دەستپێدەکاتەوەو ئەم مانگەش بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم بەشارپرێسی راگەیاند، بریارە لە ٢٥ی ئەم مانگەوە دابەشکردنى موچەی فەرمانبەران دەست پێبکات.

سەبارەت بە رێژەى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگەش سەرچاوەکە روونیکردەوە، کە ئەم مانگەش بەبێ لێبڕین موچە دابەش دەکرێت.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە کە لەئێستادا ٢٠٠ ملیارەکەى بەغدا لەبەر دەستەو داهاتی ناوخۆش کۆدەکرێتەوە کە تا ٢٥ مانگ پڕۆسەى کۆکردنەوەکە کۆتایی دێت.

دوو مانگە فەرمانبەرانی هەرێم موچەى تەواوو بەبێ لێبڕین وەردەگرن ئەوەش لەو کاتەوەى کە بەغدا ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت، بەڵام ناردنى ئەو ٢٠٠ ملیارە تا مانگی ١٢ ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و دواتر ساڵی دارایی نوێ دەست پێدەکات کە بەستراوەتەوە بە بودجەى ٢٠٢٢.

س.هـ

بەپەلە