شارپرێس:
به‌پێى توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ڤاكسینى كۆرۆنا هه‌زاران كه‌سى له‌مردن له به‌ریتانیا ڕزگاركردوه‌و ملیۆنان كه‌سى له توشبون پاراستوه.
ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه له به‌ریتانیا ڕایانگه‌یاند، له به‌ریتانیادا كاریگه‌رى به‌كارهێنانى ڤاكسین زۆر به ئه‌رێنى ده‌ركه‌وتوه‌و زیاتر له 24 ملیۆن كه‌سى له‌و وڵاته له توشبون پاراستوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌كارهێنانى ڤاكسین له‌به‌ریتانیان 112هه‌زار كه‌سى له‌مرن ڕزگاركردوه‌و 230هه‌زار كه‌سیشى له‌وه پاراستوه كه داغڵى نه‌خۆشخانه‌كان ببن.
به‌پێى ئاماره‌كانى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى تا ئێستا 30% جیهان ڤاكسینى كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌و زۆرترین ژه‌مى ڤاكسین له چین به‌كارهێنراوه كه سه‌رو دوملیاره‌و عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى هاووڵاتیانى ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌و تا ئه‌مرۆ نزیكه‌ى 6% هه‌ردوو ژه‌مه‌كه‌ى ڤاكسینیان وه‌رگرتوه.
ئ.ق