نرخى نەوت ٧٥ دۆلاری تێپەڕاند

ئابوری

19/09/2021‌ 265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخى یەک بەرمیل نەوت ٧٥ دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتى کردنەوەى بۆرسەى جیهانی مامەڵەی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٧٥ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.

ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧١ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

لەماوەى ئەم مانگەدا بەشێوەیەکى خێرا گۆڕانکارى لە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا روویداوە بەجۆرێک کە لە خوار ٧٠ دۆلارەوە گەیشتووەتە ئەم نرخەى ئێستا ئەوەش گۆڕانکارییەکى کاریگەرە لەسەر ئابورى جیهان بەتایبەت وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت(ئۆپێک).

س.هـ