زانا بەریتانییەکان گومانیان وایە پەنگوین بوونەوەرێکی ئاسمانیی بێت

هەمەڕەنگ

19/09/2021‌ 508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی، زانا بەریتانییەکان گریمانەی ئەوەیانکردووە کە پێدەچێت پەنگوین یەکێک بێت لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان، ئەویش لەدوای ئەوەی لەناو پاشەڕۆی ئەو باڵندەیەدا توخمێکی کیمایی دۆزراوەتەوە کە بەڕێژەیەکی زۆر لە بەرهەهەوای هەسارەی زوهرەدا هەیە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە هەرچەندە زاناکان بەتەواوەتیی بڕوایان بەو گریمانەیە نەهێناوە، بەڵام دەشڵێن لەئێستادا ئەو مەتەڵە هەڵناهێنرێت، هەربۆیە لەم قۆناغەدا وەک تاکە گریمانەی قبووڵکراو دەمێنێتەوە.

هۆکاری ئەو گومانەی زانا بەریتانییەکان بۆئەوەدەگەڕێتەوە کە توێژەرانی کۆلێژی ئیمپایەر لەندەن لەناو پاشەڕۆی پەنگویندا شوێنەواری پێکهاتەی کیمیایی فۆسفینیان دۆزیوتەوە کە لەبنەڕەتەدا بۆ دەرەوەی هەسارەی زەویی دەگەڕێتەوە و یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی بەرگەهەوای زوهرە و نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا لەناو هەورەکانی ئەو هەسارەیەدا دۆزرایەوە.

لەوبارەیەوە، دیڤ کلیمنتس خانمە زانای کۆلێژەکە وتویەتی: دوای پشکنینەکانمان دڵنیابووین لەوەی پێکهاتەی فۆسفین لەناو پاشەڕۆی پەنگویندا بابەتێکی راستە، بەڵام نازانین ئەوە دەرئەنجامی چییە، چەند بەکتریایەکی هەوایی هەیە کە بۆ گەشەکردنی پێویستی بە ئۆکسجین نییە و فۆسفین بەرهەمدەهێنێت، کە دەتوانرێت ناو پاشەڕۆی پەنگوین یان گۆمە گەڕاوەکاندا بدۆزرێتەوە.

زاناکان ئەوەشیان وتووە کە هێشتا نازانن کە چۆن پێکهاتەی فۆسفین لەناو جەستەی پەنگویندا درووستبووە، بەڵام ئەوە یارمەتیدەرە بۆ زانینی بوونی ژیان لە جیهانەکانی تریشدا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی