فەرەنسا هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات

جیهان

19/09/2021‌ 1141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەمریکا و ئوسترالیا بە "درۆزن و دوو ڕوو ناودەبات".

جان ئیف لۆدریان لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەریتانیا "هەلپەرستی هەمیشەیی"ە و ڕۆڵی"تایەی سپێر" دەگێڕێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەشڵێت "ئەمریکا و ئوسترالیا "درۆیان کردووە و دووڕوو بوون".

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی فەرنسا دوای ئەوە دێت ئەمریکا و بەریتانیا ڕێککەوتنیان کرد ژێردەریایی ناوەکی بدەنە ئوسترالیا، هاوکات هاوکاریی تەکنەلۆژیی دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی ژێردەریاییەکان، فەرەنساش بۆیە تووڕە و نیگەرانە، چونکە لە ساڵی 2016 دا هێزی دەریایی ئوسترالیا رێککەوتنێکی گەورەی لەگەڵ فەرەنسا کرد بۆ دروستکردنی چەند ژێردەریاییەک.