لیڤاندۆڤسكی ژمارە پێوانەییەكی نوێی تۆمار كرد

وەرزش

19/09/2021‌ 286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی لە هەژاندنی تۆڕی یانەكان بەردەوامە و كۆتا جار شەوی رابردوو لە هەفتەی پێنجەمی خولی ئەڵمانی گۆڵی یانەی بوخۆمی هەژاند.

بەو گۆڵە، لیڤاندۆڤسكی 13 یاری لە دوای یەكە لە یاریگای بەرامبەر گۆڵی یانەكانی هەژاندووە، لیڤان توانی پێش جێرد مۆلەر و یوب هاینكس بداتەوە كە 12 گۆڵیان لەسەر یەك تۆمار كردووە.

لیڤاندۆڤسكی ژمارەی گۆڵەكانی لە خولی نوێی ئەڵمانی بۆ حەوت گۆڵ بەرز كردەوە و توانی پێش ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بكەوێت كە پێنج گۆڵی هەیە.

رەنج رەسول