شارپرێس:
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حکومەتى هەرێم به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی و ئابووری و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی نیشتمانی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران دا كارگه‌ی به‌رھه‌مھێنانی ئاردی له سلێمانی كرده‌وه.
جێگری سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا نرخی ئارد به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی نرخی دراو و كێشه‌كانی هاورده‌كردنه‌وه به‌رزبووه‌وه، ئه‌وان له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كۆمپانیای قه‌یوان و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كارگه‌یه به‌زوویی ته‌واوبكرێت تا كۆتایی به نیگه‌رانی هاووڵاتیان بهێنرێت.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژەى بەوەشکر د، ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌لماندی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربن، ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌سكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ته‌نها به ته‌واوكردنی ئه‌م به‌شه‌ی پڕۆژه‌كه، توانراوه ٤٠٠ هه‌لی كار دابین بكرێت، به ته‌واوبوونی كۆی پڕۆژه‌كه‌ش پێنج هه‌زار هه‌لی كاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی دیكه‌ش ده‌ڕه‌خسێت.
جیگری سه‌رۆكی حکومەتى هەرێم رایگه‌یاند له ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵه‌ت وه‌به‌رهێنان به ٨٦٠ پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچوك و مامناوه‌ند دراوه كه زیاتر له ٤٨ هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕخسێنێنن. دەشڵێت، به سێ پڕۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران و پرۆژه‌ی سلێمانی بیست بیست و پڕۆژه‌ی كارگه‌ی شه‌كری بیتوێن كه ته‌نها ئه‌م سێ پڕۆژه‌یه نزیكه‌ی ١٨ هه‌زار هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنن.
هەروەها جەختیشیکردەوە، چیتر جوتیاران نیگه‌رانی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم نابن و چاو له‌ده‌ستی به‌غدا نابن كه ئاخۆ چه‌نده گه‌نمیان لێ وه‌رده‌گرێت و كه‌ی پاره‌ی گه‌نمه‌كه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.