شارپرێس:
سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت: ده‌بێت بوێرانه و راشكاوانه له بڕیاره كۆن و نوێیه‌كان بكۆڵینه‌وه‌و ده‌بێت په‌له بكه‌ین له چاكسازییكردن له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا.
ئەم وتانەى نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانى وتارێکیدا بوو كه لە کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمریکی کوردستان - دهۆک پێشکەشى کرد‌و رایگه‌یاند"به‌رێوه‌چوونی ئه‌م كۆنفراسه گرنگه، په‌روه‌رده بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێشه‌كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زانست و ته‌نكه‌لۆژیا نه‌رۆین ده‌مێنینه‌وه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەى بەوە کرد کە، ده‌بێ بوێرانه ده‌ست له چیرۆكی كۆنی خۆمان به‌رده‌ین و خوێندن و بروانامه ده‌بێت بۆ ئاوه‌دانی وڵات سوودی هه‌بێت .
بارزانى روونیکردەوە کە هه‌رێمی كوردستان ساڵانه پێویستی به‌نوێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه و مامۆستا كۆله‌گه‌ی پێشكه‌وتنی په‌روه‌رده‌یه.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، پێویستمان به‌ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابخانه و په‌یمانگا هه‌یه و خوێندن و بروانامه ده‌بێت بۆ ئاوه‌دانی وڵات سوودی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دروستكردنی مرۆڤێكی چه‌كداری به‌زانست پێویسته و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌توانێ پاڵپشت بێت بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و ده‌بێت بوێرانه و راشكاوانه له بڕیاره كۆن و نوێیه‌كان بكۆڵینه‌وه ده‌بێت په‌له بكه‌ین له چاكسازییكردن له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا.