شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى عێراق زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى هاوڕێ په‌رله‌مانتاره‌كانیه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لە70%ى ئێستای پەرلەمانتاران خۆیان کاندیدکردوەو داوای متمانە لەھاوڵاتیان دەکه‌ن"، ده‌شڵێت:"زیاتر لە100 ئەندامی ئەم خولی چوارەی پەرلەمان دوو خولە ئەندامی پەرلەمانن‌و 20 په‌رله‌مانتاری ئەم خولە لەدوو خولی پێشوتریش ئەندامبون".
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكرایكردوه، "لە70%ى ئێستای پەرلەمانتاران خۆیان کاندیدکردوەو داوای متمانە لەھاوڵاتیان دەکه‌ن، له‌كاتێكدا زۆری ئەوانەی خۆیان کاندیدکردۆتەوە ئەندامی حزبە گەورەکانی عێراقن‌و شانسی بردنەوەیان زۆرە".
ئه‌و ده‌ڵێت:"پەرلەمانی عێراق لە329 ئەندام پێکدێت، زیاتر لە100 ئەندامی ئەم خولی چوارەی پەرلەمان دوو خولە ئەندامی پەرلەمانن، 20 ئەندام پەرلەمانی ئەم خولە لەدوو خولی پێشوتریش ئەندامبون، واتا سێ خولە ئەندامی پەرلەمانن".
بڵێسه له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"هاوكات 16 ئەندامى پەرلەمانی ئەم خولە، پێشوتر وەزیر بون لەکابینە جیاجیاکانی حکومەتدا، هه‌روه‌ها زیاتر لە20 ئەندام پەرلەمانی ئەم خولە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان بون‌و چوار ئەندامی ئەم خولەش پێشوتر پارێزگار بون".
جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێبدەم ئەوەیە کە عێراق لەنێو بازنەیەکی داخراودا دەسوڕێتەوەو باڵادەستەکانی ناو پارتە سیاسیەکان ئاڵوگۆڕ بەکورسیەکانیان دەکەن لەنێو ئەو بازنە داخراوەدا".
ش.هـ