شارپرێس:
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی پێدانی پاداشتی دارایی لەلایەن حکومەتەوە بەوانەی لەڕۆژانی داهاتودا کارتی دەنگدان وەردەگرنەوە ڕونکردنەوە دهدات، بهرپرسێكى كۆمسیۆنهكهش دهڵێت:"حكومهت بڕى پارهكه دیاریدهكات".
عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهكانى عێراق ئاشكرایكرد، بڕی ئەو پارەیەی لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان بەهاوڵاتیان دەدرێت لەلایەن حکومەتەوە دیاریدەکرێت.
دهشڵێت:"ئەو سیستەمە تاوەکو شەشی مانگی داهاتوو، واتە دوو ڕۆژ پێش بەڕێوەچونی دەنگدانی تایبەتو چوار ڕۆژیش پێش دەنگدانی گشتیی کاری پێدەکرێت".
بهوتهى بهرپرسهكهى كۆمسیۆن، ژمارەی ئەو کارتانەى تائێستا وەرنەگیراونەتەوە نزیكهى دوو ملیۆنو 663 هەزارو 675 کارتە.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى لهكۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهكانهوه ئاشكراكراون، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە پاداشتێکی دارایی بۆ هەموو ئەوکەسانە تەرخانبکات کە پێش بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان کارتی دەنگدانەکەی وەردەگرێتەوە، ئەوەش وەک هاندانێک بۆئەوەی هاوڵاتیان بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بکەن کە وابڕیارە لە10ی مانگی داهاتودا بەڕێوەبچێت.
لای خۆیشیەوە دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەڕاگهیهنراوێكدا ئاشكرایكردوه، حکومەت پاداشتی دارایی هەموو ئەو دەنگدەرانە دەکات کە کارتی دەنگدانەکەی لەناوەندەکانی دەنگدان وەردەگرێتەوە تاوەکو بتوانێت بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بکات.
بهوتهى دادوهرهكهى كۆمسیۆن، "وادەی داخستنی ڕادەستکردنەوەی کارتەکان نزیکبۆتەوەو دواتر دەگوازرێنەوە بۆ نوسینگەی نیشتیمانیی لەبەغدا".