دڵنیایی دەدات... نوێترین لێدوانی قوباد تاڵەبانی لەسەر موچە

کوردستان

27/09/2021‌ 1514 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەدات دابەشكردنی موچە بەبێ لێبڕین و  ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنی 200 ملیارەكە تا پرۆژە بودجەی ساڵی 2022 بەردەوام دەبێت و دەشڵیت لە بودجەی ساڵی نوێدا دەبێت ڕێككەوتنیكی نوێ بكەین لەگەڵ بەغدا.

لە وەڵامی ئەوەی موچە خۆران دڵنیانین دوای هەڵبژاردن موچە بەبێ لێبڕین بەردەوام دەبێت؟ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئێمە ڕیككەوتنێكمان هەیە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی هیوادارین هەموولایەك پابەندبن بەو ڕێككەوتنەوە، ئێمە پابەندبووینوئینشااڵا عێراقیش پابەند دەبێت و بەردەوام دەبێت تا پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووە.

موازەنەی ساڵی 2022ی عێراق، دیسان دانوستان و ڕێككەوتنێكی نوێی تری پێویستە، بۆیە ئێمە داوا دەكیەن باشترین نوێنەری خۆمان بنێرینە بەغدا تا لەوێوە دیفاع لە موچە و بودجەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات.
س.س