شارپرێس:
پێنج خولی پەرلەمانى عێراق و پەرلەمانى کوردستان تێپەڕیوە تا ئێستا بانگەشەی هەڵبژاردن بە شێوەی بانگەشەی ئەم جارە نەبووە کە دوور هیچ گرژی و ئاڵۆزییەکى بەخۆیەوە نەبینووە.
لە بانگەشەکانى رابردوو ئاستى توندوتیژییەکان دەگەیشتنە بەکارهێنانى چەک و کوشتن و بریندارکردنى بانگەشەکاران کە ئەوەش خەڵکى نیگەران دەکردو دەیتۆراندن لە دەنگدان.
بەشێک لە هاوڵاتیان پێیانوایە کە لە هەڵبژاردنەکانى رابردوو هەم حزبەکان و هەم خەڵکیش گەرمو گوڕ بوو، بەڵام ئەمجارەیان حزبەکان و خەڵکیش ساردو سڕە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە خەڵک بێهیوا بووە لە حزبەکان.