فەڕەنسا بوو بە خاوەنی نازناوی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا

وەرزش

11/10/2021‌ 328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئیسپانیا رووبەرووی یەكتر بوونەوە و هەڵبژاردەی فەڕەنسا سەركەوتنی بەدەستهێنا.

گۆڵەكانی هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان لە خولەكی 66 لەلایەن كەریم بنزیما و لە خولەكی 80 لەلایەن كیلیان مباپێیەوە تۆمار كران.

هاوكات گۆڵەكەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەلایەن میكێل ئۆیارزاباڵ لە خولەكی 64 تۆمار كرا.

شیاوی باسە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ جاری یەكەمە لە مێژوودا بوو بە خاوەنی نازناوی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.

رەنج رەسول