رۆناڵدۆ نامەیەكی پڕ جۆش و خرۆش ئاراستەی هاندەران دەكات

وەرزش

13/10/2021‌ 476 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاش ئەوەی لە یاری پاڵاوتنەكانی مۆندیالی قەتەری 2022 هایتریكی بەرامبەر یانەی لۆكسمبۆرگ تۆمار بكات، كریستیانۆ رۆناڵدۆ نامەیەكی پڕ جۆش و خرۆش ئاراستەی هاندەرانی پرتوگال دەكات.

ئێوارەی رابردوو لە یاری نێوان پرتوگال و لۆكسمبۆرگ پرتوگال بە ئەنجامی 5-0 بردیەوە و رۆناڵدۆ توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات.

رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی، شەوێكی مێژوویی بوو، كاتێك لە ناو خاكی خۆمان و بە ئامادەبوونی هاندەرانی خۆمان یاری دەكەین، بە ئاسانی دەتوانین بەرگری لە رەنگ و بوونی خۆمان بكەین و خۆمان بسەلمێنین.

جێگەی باسە ئەم هایتریكەی شەوی رابردووی رۆناڵدۆ دەیەم هایتریكە كە ئەو یاریزانە لە مێژووی هەڵبژاردەكەی تۆماری بكات.

رەنج رەسول