شارپرێس:
تورکیا ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێی سەربازیی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردوە، وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێت:"ئەوەی پێویست بێت دەیکەین".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا یەکەم ئاماژەی بۆ هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان نیشانداو وتی:"ئۆپەراسیۆن دەکەین، جا سوپای تورکیا ئەنجامیبدات یان هێزە سورییەکانی سەر بەتورکیا".
لهوبارهیهشهوه مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای خستنەئەستۆی هەڵکشانی گرژییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆسەر شانی ئەمریکاو ڕوسیا کە بەهۆیەوە دوو پۆلیسی تورک کوژران، دەڵێت:"ئەوەی پێویست بێت دەیکەین".
لێدوانەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان لەنێوخۆی تورکیاش گرفتی دروستکردوەو بوەتە هۆی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بۆ ئاستێکی پێوانەیی.
دوای لێدوانەکەی سەرۆکی تورکیاش بەوەی چیتر لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی لەباکوری سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان)هوه دەکرێتەسەر هێزەکانی تورکیا ئارامگریان نەماوە، بەشێک لەشرۆڤەکارانی ئەو وڵاتە پێیانوایە، لەماوەیەکی نزیکدا تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ دەکاتەسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.