درامایەکی کۆری لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت

هەمەڕەنگ

14/10/2021‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی، درامای Squid Game ی کۆریای باشوور لەسەکۆی "نێتفلێکس" ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە، بەشێوەیەک تەنها لەماوەی 28 ڕۆژی یەکەمی نمایشکردنیدا زیاتر لە111 ملیۆن بینینی هەبوە.

ژمارەیپێوانەیی پێشوو بۆ زنجیرە درامای ئەمریکیی"بریجتۆن" بوو کە لەیەکەم مانگی نمایشەکەیدا 82 ملیۆن کەس سەیریانکردووە.

دراما کۆرییەکە چیرۆکی کەسانێک دەگێرێتەوە کە کەوتوونەتە ژێر قەرز و قۆڵەیەکی زۆرەوە و لەپێناو بردنەوەی نزیکەی 38 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی، تا ئاستی مردن رکابەری یەکتر دەکەن.

ڕکابەرەکان بۆ بردنەوەی بڕە پارەکە دەبێت بەسەر 455 کەسدا سەربکەون، دۆڕانیش لەناو پێشبڕکێکەدا واتای مردن دەگەیەنێت.

تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریکی باسی لەوەکردووە کە درامای " Squid Game" ی کۆریای باشوور لە 94 دەوڵەتدا کە خزمەتگوزاری نێتفلیکسی تێدا پەخش دەکرێت پلەی یەکەمی گرتووە، لەوانە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

لای خۆیەوە مینیونگ کیم، جێگری سەرۆکی نێتفلیسک لە کۆریای باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئوسترالیا و نیوزلەندا وتویەتی: سەرکەوتنی دراما کۆرییەکە لە سەروو پێشبینییەکانمانەوە بووە.

دراماکە هەر بینەرێکی زۆری نەبووە، بەڵکو مستومرێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لەلایەن مامۆستایانی خویندنگاکان رەخنەیەکی زۆری لێگیراوە، لەبەرئەوەی پێیان وایە دراماکە هانی منداڵان دەدات خۆیان بخەنە بەر ئاڵنگاریی قورس و مەترسیدارەوە.

و: ئاکۆ ئاڵی