شارپرێس:
پسپۆڕانی خۆراکیی دەڵێن خۆراکی کەم کالۆریی حەزی خواردن و برسێتیی زیاد دەکەن، بەوپێیەیە بەردەوامبوون لەسەر سیستەمی خۆراکیی تەندوروست زۆر زەحمەتە، لەبەرئەوەی کەسەکە دوای ماوەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی جەستە لەدەستیداوە، دەستدەکاتەوە بە خواردنی خواردەمەنییە چەور و بەتامەکان.
لەماوەی رابردووشدا پزیشکان و زانایانی بواری خۆراکیی کاریان لەسەر دیاریکردنی ڕێگایەک کردووە کە لەڕووی زانستییەوە بیسەلمێنێت کە بێ پەنابردنە بە داودەرمان دەتوانێت حەزی خواردن کەم بکاتەوە و کێشی جەستەش دادەبەزێنێت، لەدیارترین ئەو ڕێگایانەش بریتین لە:
• گۆڕینی چەوریی و کاربۆهیدرایتەکان بە پڕۆتین.
• خۆت لە پابەندبوون لەکاتی دیاریکراو بۆ خواردنی ژەمە خۆراکییەکان بەدوور بگرە و تەنیا لەکاتی برسێتیدا نان بخۆ.
• زیادکردنی ئەو بەرهەمە خۆراکیانەی کە برێکی زۆر لە ریشاڵی خۆراکیان لەخۆگرتووە.
• پێش دەستکردن بە نانخواردن برێکی زۆر لە ئاو بخورێتەوە.
• خواردنی خۆراک لە دەفری بچووک و کەمکردنەوەی بڕی ژەمە خۆراکییەکان.
• زوو چوونە سەر جێگای خەوتن، لەبەرئەوەی خەوی تەندرووست ڕێگری لە زیادبوونی کێشی جەستە دەگرێت.
• فێربوونی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دڵەڕاوێکی، بەوپێیەی ئەو حاڵەتە دەردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل زیاد دەکات کە هۆکارە بۆ زیادبوونی حەزی خواردن.
• خواردنی ژەمە نانی بەیانیان، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی بەدرووستی هێشتنەوەی سیستەمی خۆراکیی و دوورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمە خێرا و هەڕەمەکییەکان.
و: ئاکۆ ئاڵی