شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم به‌هه‌ڵه پۆستێك له په‌یجى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌كات كه بانگه‌شه ده‌بێت بۆ حاجى فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان كاندیدى یه‌كێتى و پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م پۆسته‌كه ده‌سڕێته‌وه، به‌ڵام به‌فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى كۆتایی به ڕاژه‌كه‌ى ده‌هێندرێت و له‌كار دورده‌خرێته‌وه.
ساڵح هه‌ركى به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌هه‌ڵه بۆماوه‌یه‌كى كاتى بانگه‌شه‌ى بۆ (فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان) كاندیدى یه‌كێتى كردوه‌و سڕیویه‌تیه‌وه‌و فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى له‌هه‌ڵه‌كه‌ى ئاگاداركردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى من هه‌ڵه‌بوه ئه‌وا به‌ئاشكرا په‌یجى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كاره‌باو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر بانگه‌شه‌یان بۆ پارتى كردوه‌و كه‌س له‌سه‌رى سزا نه‌دراوه".
ساڵح هه‌ركى وتیشى، نوێنه‌رى داواكارى گشتى و فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى سه‌ردانى وه‌زاره‌ته‌كه‌یانى كردوه‌و به وردى بابه‌ته‌كه‌یان بۆ باسكراوه، به‌ڵام هه‌مان ڕۆژ له‌سه‌ر فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى و به واژۆى د.ئومێد سه‌باح له‌كاره‌كه‌ى دورخراوه‌ته‌وه‌و (فه‌سڵ) كراوه.
ساڵح هه‌ركى هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، تا ئێستا یه‌كێتى و گۆڕان بێده‌نگیان له‌بابه‌ته‌كه كردوه ئه‌گه‌رچى وه‌زیرى بازرگانى چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى خستۆته به‌رده‌م دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه وه‌زاره‌ته‌كانى تر به ئاشكرا بانگه‌شه‌یان كردوه، به‌ڵام به‌بیانوى ئه‌وه‌ى كه‌س ئاگادارى نه‌كردوون دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هیچ ئیجرائاتێكیان نه‌كردوه.
تا ئێستا هیچ كام له یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه له‌لیستى هاوپه‌یمانى بوون پێكه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌سه‌ر ده‌ركردنى به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌رنه‌بڕیوه، به‌پێى ڕێنماییه‌كانى كۆمیسیۆن به‌كارهێنانى موڵك و ماڵى ده‌وڵه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌یه‌و سزاى له‌سه‌ره به‌ڵام سزاكان زیاتر سزاى دارایین.
ئ.ق