شارپرێس:
ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت له عێراق به‌روبومی خۆراكی به‌هۆی وشكه ساڵیه‌وه به‌جۆرێك كه‌میكردوه كه له 40 ساڵی ڕابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه.
ڕه‌زا قوره‌یشی، نوێنه‌ری ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی له‌عێراق ڕایگه‌یاند، وشكه‌ساڵی ساڵی ڕابردووی عێراق وێنه‌ی نه‌بوه له 40 ساڵی ڕابردوودا‌و ده‌ڵێت" به‌ته‌نها له پارێزگایه‌كی وه‌ك موسڵ به‌رهه‌م هێنانی گه‌نم و جۆ له 70% كه‌میكردوه".
قوره‌یشی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، به‌رووبومه كشتوكاڵیه‌كان به‌گشتی ساڵی ڕابردوو له 38% كه‌میكردوه‌و ئه‌گه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی عێراق هه‌بێت ئه‌وا وشكه‌ساڵی كاریگه‌ری زیاتره له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی كه هه‌ژارن.
له ساڵی ڕابردوودا له‌عێراق كه‌متر له سێیه‌كی تێكڕای ساڵانه‌ی باران داباریوه و ئه‌مه‌ش وایكرد له‌عێراق و هه‌رێم به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی هه‌ولێر، موسڵ ، كه‌ركوك ، دیاله زۆرترین به‌رووبووم له‌ناوچوون.
ئ.ق