ئەم ئاماژە سادانە نیشانەی جەڵتەی دڵن و پشتگوێیان مەخە

تەندروستی

15/10/2021‌ 935 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی " healthdigest "، نەخۆشییەکانی دڵ هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانە لە جیهاندا، نەخۆشیی خوێنبەری دڵیش دیارترین جۆری نەخۆشییەکانی دڵە، کە دەکرێت لەڕێگای چەند نیشانەیەکی سادەوە هەست بە نەخۆشییەکە بکرێت.

خوێنبەرەکان ئەو ڕێڕەوانەن کە خوێنی بەئۆکسجینکراو بۆ ماسولکەی دڵ دەگوازنەوە تاوەکو بتوانێت پاریزگاری لە هەڵدانی خوێن بۆ بەشەکانی جەستە بکات، بەگشتیش ئەو زیانانەی لەدوای روودانی نۆرەدڵێ درووست دەبێت بەو ماوەیە داری دەکرێت کە بەشێک لە ماسولکەی دڵ بێئەوەی خوێنی بۆجووبێت پێیدا تێپەڕیوە.

پێگەکە باسی لەوەکردووە کە بەشێکی زۆر لە نۆرە دڵێکان "بێدەنگ"ن، بەڵام بەشێکی زۆریان ژمارەیەک نیشانەیان لەگەڵدایە کە وەک ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەیە بەوەی جەستەت ناتەواوییەکی تێدایە، کە دەکرێت گرنگترین ئەو نیشانانە ئەمانەبن:

ئازاری بەردەوام (زیاتر لە پێنج خولەک) لە سنگ بەشی سەرەوەی سک، ئازاری قۆڵ ، ئازاری گەدە، ئێڵنج، رشانەوە، تەنگەنەفەسیی، هەستکردن بە ماندوێتیی، سەرلەگێژەوەهاتن.

باس لەوەشکراوە کە ئەو فاکتەرانەی ئەگەری تووشکردن بەحاڵەتەکە زیاددەکەن، بریتین لەبەرزەپەستانی خوێن، جگەرەکێشان، شەکرە، قەڵەویی، سیستەمی خۆراکیی ناتەندروست‌و زیادەڕەویکردن لەخواردنەوەی ماددە کحوولییەکان، ئەوە جگە لەبوونی مێژووی نەخۆشییەکە لەناو خێزانەکەدا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی