کۆمسیۆن ئەنجامەکانى هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

عیراق

15/10/2021‌ 2170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە ئاشكرا بكرێت.

 حسێن هنداوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری هەڵبژاردن رایگەیاندوە: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرا دەكرێت".


راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەنجامەكان جیاوازیەكی ئەوتۆیان لەگەڵ ئەو ئەنجامانە نیە كە پێشتر وەكو بەرایی ئاشكرا كرابوون.


هەنداوی جەختیكردوەتەوە، ئەو رێكارانەی كۆمیسیۆن جێبەجێی دەكات بۆ رەوینەوەی ئەو گومان و رەخنانەیە كە لەپرۆسەكە كراوەو هیچ ساختەكاریەك نەكراوەو پرۆسەكە سەركەوتووبووە.

س.هـ