شارپرێس:
ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێپه‌ڕاندو له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوشدا به‌ڕێژه‌ی 15% ڕوی له‌زیادبون كردوه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق، ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی عێراق له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردودا گه‌یشتوه‌ته 15٪، كۆی گشتی ژماره‌شیان بۆ زیاتر له‌حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل به‌رزبوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش هه‌ر شه‌ش كه‌سێك ئۆتۆمبێلێكی به‌رده‌كه‌وێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ڕێژه‌ی ئاسایی بۆ دروستنه‌بونی قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆ، ده‌بێت كه‌متر له100 ئۆتۆمبێل له‌كیلۆمه‌ترێك چوارگۆشه‌دا بونیان هه‌بێت، له‌ئێستادا ژماره‌ی ئۆتۆمبێل به‌جۆرێكه كه 154 ئۆتۆمبێل له‌كیلۆمه‌ترێك چوارگۆشه‌دا بونیان هه‌یه.
به‌رده‌وامی گه‌شه‌ی ڕێژه‌ی ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌ر به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وامی هه‌بێت، له‌ساڵی 2036دا كۆی گشتیی ئۆتۆمبێل له‌عێراق ده‌گاته نزیكه‌ی 12 ملیۆن ئۆتۆمبێل‌و چڕی ئۆتۆمبێلیش له‌شه‌قامه‌كاندا ده‌بێته ڕێژه‌ی 203 ئۆتۆمبێل له‌كیلۆمه‌ترێكی چوارگۆشه.
باس له‌وه‌شكراوه، "عێراق پێویستی به‌دروستكردنی زیاتر له62 هه‌زار كیلۆمه‌تری شه‌قامی نوێ هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت قه‌ره‌باڵغی‌و لۆد له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان چاره‌سه‌ربكات، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش یه‌كسانه به‌ڕێژه‌ی 100٪ درێژی ئه‌و شه‌قامانه‌ی ئێستا هه‌یه".
زیادكردنی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل بوه‌ته هۆكار بۆ زیاد به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی كه ئه‌مه‌ش فشارده‌خاته‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی زیاتر دابینبكات‌و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانی بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی كه سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌نرخی پاڵپشتیكراو ده‌درێته شۆفێران.