سودەکانی چەوەندەری سور بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن

تەندروستی

06/11/2021‌ 1237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ئاژانسی نۆڤۆستی رووسیی، پسپۆڕێکی بواری خۆراکیی ئاشکرایکردووە کە خواردنی چەوەندەری سوور بەرزەپەستانی خوێن دادەبەزێنێت و جگەریش بەهێز دەکات.

ئانا درۆپیشیڤا پسپۆڕی بواری خۆراکی رووسیی بە ئاژانسە رووسییەکەی وتووە: چەوەندەری سوور گەلیک سوودی تەندوروستیی هەیە، بەتایبەت بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و بەهێزکردنی کارکردنی جگەر، بەڵام لەهەمان کاتیشدا هۆشداریداوە لەوەی رەنگە بۆ هەندێک کەس زیانی هەبێت.

بە وتەی درۆپیشیڤا بۆیەی بیتالین (Betalain) کە لەناو چەوەندەردا هەیە وەک دژە ئۆکسێنێکی بەهێز کاردەکات و گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان خاو دەکاتەوە، جگە لەوەی کار لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن و بەهێزکردنی دیوارەکانی لووە خوێنەکان دەکات و کارکردنی جگەر باشتر دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە چەوەندەری سوور رۆڵی هەیە لە دەردانی شلە زیادەکانی ناو جەستە و بۆ ئافرەتانیش لەماوەی سووڕی مانگانەدا بەسوودە، لەبەرئەوەی یارمەتیی گێڕانەوەی ئەو خوێنە دەدات کە لەدەستی چووە.

لەهەمان کاتیشدا هۆشداریداوە لەوەی چەوەندەری کوڵاو ڕێگە لە مژینی کالیسیۆم دەگرێت، بۆیە ئەو کەسانەی بەدەست فشەڵی ئێسکەوە دەناڵێنن یان مەترسیی تووشبوون بەو نەخۆشییەیان هەیە، ئەوە دەبێت خۆیان لە خواردنی چەوەندەری سوور بەدووربگرن.

و: ئاکۆ ئاڵی