بانكی ناوه‌ندی دۆلاری زیاتری خسته‌ بازاڕه‌وه‌

ئابوری

09/11/2021‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانكی ناوه‌ندی عێراقی ئه‌مڕۆ به‌به‌راورد به‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ زیاتر نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری زیاتر خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

بانكی ناوه‌ندی عێراقی ئه‌مرۆ 181ملیۆن و 912هه‌زارو 19دۆلاری خسته‌بازاڕه‌كانه‌وه‌ له‌كاتێكدا دوێنێ 8/11/2021 172ملیۆن و 846هه‌زارو 275دۆلاری ئه‌مریكی خستبوه‌ بازاڕه‌وه‌.

بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئه‌مڕۆ  5,23%دۆلاری زیاتری خسته‌ بازاره‌كانەوە بەمەبەستى زیاتر بەرزکردنەوەى بەهای دینارو دابەزاندنى بەهای دۆلار.

خستنه‌ بازاڕی دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر نرخی دیناری عێراقی و تا دۆلار زیاتر بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ خستنه‌ڕوو زیاتر ده‌بێت له‌ خواست و ئه‌مه‌ش واده‌كات نرخی دیناری عێراقی به‌رزتربێته‌وه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت یان داهات سنورداره‌كانه‌.
ئ.ق

بەپەلە