شارپرێس:
ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی عیراق راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، بانكی ناوه‌ندی له نزیكه‌وه و به‌وردی چاودێری مامه‌ڵه‌كردن و ئاڵوگۆڕی دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌كات له ناوخۆی وڵات‌دا.
ئاماژەى بەوەشکردوە، به‌ھۆی نه‌بوونی ھیچ رێكخستنێك و چاودێریكردنێكی یاسایی و ھونه‌ری له عیراقدا، مامه‌ڵه‌كردن به دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه مه‌ترسییان له‌سه‌ره.
بانكی ناوه‌ندی عیراق روونیشیدەکاتەوە کە به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی نرخی دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له بازاڕه‌كانی جیھاندا و نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ رێكخستن و پاراستنییان له‌ناوخۆیی وڵات‌دا، كاریگه‌ری نه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه.
لەلایەکى دیکەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە فرۆشتنێکی ئاشکرادا بڕی ١٦٧ ملیۆن و ٢٩٨ ھەزار و ٧٤٩ دۆلاری فرۆشت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ کە بڕی ١٨٩ ملیۆن و ٢٥ ھەزار و ٩٩٠ دۆلاری فرۆشتووە، بەڕێژەی ١١.٦٤٪ بری خستنە بازاڕی دۆلاری کەمکردەوەتەوە.
لە راگەیەنراوێکیدا بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد، نرخی ئەمڕۆی دۆلاری بە ١٤٦٠ دینار بەرامبەر یەک دۆلار جێگیرکردووەو بڕی ٢٧ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار دینار بەشێوەی نەختینەیی لەناوخۆی وڵات مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو بڕە پارەیەی خراوەتە بازاڕەوە، بڕی ١٣٩ ملیۆن و ٥٩٨ ھەزار و ١٣٩ دۆلار بۆ کڕینی دراو لە بازاڕەکانی جیھاندا لەدەرەوەی وڵات خەرجکراوە و بەشێوەی ئاڵوگۆڕی دراو رەوانەی دەرەوەی عێراق کراوە.