شارپرێس:
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، "ئه‌وروپا باوه‌ڕ به‌وكه‌سانه ناكات ده‌ڵێن له‌كوردستان ئازادى بونى نییه‌و كه‌یسى له‌مجۆره وه‌رناگیرێت".
دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى ڕاگه‌یاندوه، "ئێستا له‌ئه‌وروپا له‌دواى ئاسایش بابه‌تى كۆچ بابه‌تێكى هه‌ستیاره‌و هیچ وڵاتێكى ناو یه‌كێتیه‌كه به‌ته‌نها ناتوانێت بڕیارى وه‌رگرتنى كۆچبه‌ران بدات".
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی وتیشى:"وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا نوێنه‌ریان له‌كوردستان هه‌یه‌و هه‌ندێك كه‌یس له‌ئێستادا له‌ئه‌وروپا باوه‌ڕى پێناكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ده‌ڵێت له‌كوردستان ئازادى بونى نییه، چونكه وڵاتان له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه زانیاریان پێده‌گات".
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "یه‌كێتى ئه‌وروپا نوێنه‌رى خۆى ده‌نێرێته ئه‌و وڵاتانه‌ى كه هاوڵاتیه‌كانیان كۆچده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپاو نوێنه‌رى یه‌كێتیه‌كه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كات بۆئه‌وه‌ى پێكه‌وه هه‌نگاوى گونجاو بۆ ڕێگریى له‌كۆچ بگرنه‌به‌ر".
له‌ئێستادا به‌سه‌دان هاوڵاتى هه‌رێمى كوردستان له‌سنوره‌كانى بیلاڕوسیاو پۆڵه‌ندا گیریانخواردوه‌و ئه‌گه‌رچى زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ى جیهانى لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و كۆچبه‌رانه نه‌دراوه".
ئ.ق