شارپرێس
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە میانی به‌شداریكردنی له هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆكدا رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتوون وه‌ك پێویست له سینه‌مادا ره‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە وتارێكدا، كە لە لە میانی به‌شداریكردنی له هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆكدا پێشكەشیكرد وتی: گه‌لی كوردستان به درێژایی مێژووی خۆی رووبه‌ڕووی ده‌یان كاره‌سات، كۆمه‌ڵكوژی، جینۆساید، سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و له‌ناوبردن بووه‌ته‌وه، له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا تاوانی هۆڤیانه دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدراون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و تاوانانه و مێژووی تراژیدیای گه‌لی ئێمه، وه‌ك پێویست له سینه‌مادا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه.
هەروەها ئاماژەی بە گونجاوی سروشتی هەرێم كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببنه جێی وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی و وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سینه‌ماكارانه ده‌كات، كه بێن وێنه له سرووشتی هه‌رێمی كوردستان بگرن و ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هاوكاری و پشتیوانییه‌ك بۆیان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی بەوەكرد، سینه‌ما ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه ببینێت و جه‌ختیشیكرده‌وه، كه كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پشتیوانی خۆی بۆ پێشكه‌وتنی بواری كولتووری و رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه.
س.س