شارپرێس:
وەزارەتی دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت: به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تیی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وەزارەتەکەیان داوایەکی لەکۆمپانیای نالیا بردووەتەوە، بەمەش پێویستە بەڕێوەبەری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه نزیكه‌ی 75 ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌كو قه‌رزو سوودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، داوایەکیان لەکۆمپانیای نالیا بردووەتەوەو کە چەند ساڵێک پێش ئێستا کۆمپانیاکە دژی وەزارەتی دارایی تۆماری کردبوو کە تێیدا داوای لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سووده‌كانی کردبوو.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، كۆمپانیای نالیا له‌پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه لە دادگا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به‌فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه لای حكومه‌ت بارمته‌یه، تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رزو سوودانه بكات كه لای كۆمپانیاكه‌یه.
كۆمپانیای نالیا لە14-08-2007 دامەزراوەو چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، گەشتیاری و میدیایی هەیە، یەکێک لەو پڕۆژانە "چاڤی لاندە" کە پڕۆژەکە نزیکە نۆ هەزار پشکى هەیەو چەندین جار خاوەن پشکەکان خۆپیشاندانیان کردوەو ناڕەزایەتیان نیشانداوەو سکاڵاشیان لە دادگا تۆمار کردوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی هەرێم و دادگاکانەوە وەڵام نادرێنەوە.