به‌رپرسێكى ئه‌مریكى زانیاريى ئاشكراده‌كات
عێراق داواى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات

عیراق

17/11/2021‌ 1245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، عێراق داواى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى كردوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه‌ شه‌ركه‌ڕه‌كانیان بكشێننه‌وه‌.


دانا ستراول جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى (جه‌زیره‌)ى قه‌ته‌رى ئاشكرایكردوه‌، حكومه‌تى عێراق داوایكردوه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق بمێنێته‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا باسى له‌وه‌نه‌كردوه‌ كه‌ حكومه‌تى عێراق كه‌یى‌و  چۆن‌و له‌چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌م داوایه‌ى له‌ئیداره‌ى ئه‌مریكا كردوه‌، به‌ڵام وتویه‌تى:"داواكاریى چونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌عێراق داواكارى چونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و لایه‌ن‌و كه‌تیبانه‌ى حه‌شدى شه‌عبیه‌ كه‌ نزیكن له‌كۆمارى ئیسلامى ئێران".

به‌پێى ڕێكه‌وتنى ستراتیژى نێوان ئه‌مریكاو عێراق بڕیاره‌ له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق بكشێنه‌وه‌و به‌شێك له‌چاودێرانى دۆخى عێراقیش پێیانوایه‌ دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌عێراق گروپه‌ چه‌كداره‌كان باڵاده‌ست ده‌بن‌و كاره‌ساتێكى هاوشێوه‌ى ئه‌فغانسان به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا دێت.

ئ.ق