پێشبینى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ نرخێكى خه‌یاڵى ده‌كرێت

جیهان

17/11/2021‌ 1827 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیاى رۆسنه‌فى ڕوسى پێشبینى ئه‌وه‌ده‌كات نرخى نه‌وت له‌ ساڵى داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه‌و نرخه‌كه‌ى بگاته‌ نزیكى 120 دۆلار بۆهه‌ر به‌رمیلێك.


ئۆتابیك كریمۆڤ ، به‌ڕێوه‌به‌رله‌ كۆمپانیاى ڕوسنه‌فى روسى ڕایگه‌یاند، پێشبینى ده‌كه‌ن له‌ ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوو نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته‌ نزیكه‌ى 120 دۆلارى ئه‌مریكى كه‌ ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ییه‌ له‌ چه‌ند ساڵى ڕابردوو.

له‌ڕابردوودا به‌رزترین نرخى نه‌وت له‌م ساڵانه‌دا تۆماركراوه‌، له‌مانگى حه‌وتى ساڵى 2008 نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت گه‌شته‌ 146,02 دۆلارو ساڵى 2011 نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته‌ 126,48دۆلارو نزمترین نرخى نه‌وتیش ساڵى 2020 بوو به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى ته‌كساس گه‌یشته‌ سفرو یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت نرخه‌كه‌ى گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 15 دۆلار.
ئ.ق

بەپەلە