شارپرێس:
پەرلەمانی ئێران خوێندنی زمانی نەتەوەکانی ئێرانی لەقوتابخانەکان پەسەندکردو نوێنەری مەهاباد لەپه‌رله‌مانى ئێران ده‌ڵێن:"پڕۆژه‌ى خوێندنی زمانی کەمە نەتەوەکانی ئێرانی لەخوێندنگاو زانکۆکان‌دا پەسەندکردوە".
جەلال مەحمود زادە نوێنەری شاری مهاباد لەپەڕلەمانی ئێران به‌ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانیی وتوه، "پڕۆژه‌ى جێبەجێکردنی مادەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی ئێران (دەستور) سەبارەت بەفێرکاری زمانی ئێتنیکەکان لەقوتابخانەو زانکۆکانی وڵات پەسندکراوه".
وتوشیه‌تى:"لەپێناو جێبەجێکردنی ئەم یاسایەدا، دەوڵەت دەبێ سیستەمی فێرکاری زمان‌و ئەدەبیات بەزمانی کەمینەکان لەڕێگای وەزارەتی فێرکاری‌و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە جێبەجێبکات".
بەوتەی په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ى شاری مهاباد، "جێبەجێکردنی تەواوی مادەی 15ى یاسای بنەڕه‌تى هەنگاوێکی پتەوو بنەڕەتییەو بەیەکێک لەگرینگترین داواکارییەکانی کەمە نەتەوەکانی ئێرانه".
لەمادەی ١٥ی دەستوری بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هاتوە، زمانی فەرمی وڵات فارسییە، بەڵام هەموو نەتەوەکانی دیکەی ئێران ئەو مافەیان هەیە لەتەنیشت زمانی فارسی‌دا، زمانی دایکیان لەمیدیاو ڕاگەیاندن‌و بواری پەروەردەدا بەکاربێنن.
به‌وپێیه‌ش له‌مه‌ودوا زمانى كوردیش هاوشان له‌گه‌ڵ زمانى فارسی‌دا له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن به‌كارده‌هێنرێت‌و پێى ده‌خوێنرێت.