شارپرێس:
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و هەر بەرمیلێک نەوت دۆلارێک بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە کاتیکردنەوەى بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨١ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٩ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەماوەى سێ مانگی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى کە ئەمەش تۆمارکردنى نرخێکى پێوانەییە بەراورد بە سێ ساڵى رابردوو.
س.هـ