بایدن بێهۆش دەكرێت

جیهان

19/11/2021‌ 1944 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بەهۆی پشکنینەوە بێهۆش دەکرێت و دەسەڵاتەکانی رادەستی جێگرەکەی دەکات.


وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پشکنینی قۆڵۆنی بۆ دەکرێت و بە هۆیەوە بۆ ماوەیەکی کورت بێهۆش دەکرێت، لەبەر ئەوە دەسەڵاتەکانی رادەستی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات.

وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەى بەوەشکردووە، لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا وردەکاریی پشکنینەکە بڵاودەکرێتەوە. 

س.س