ئینێستا دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە ؟

وەرزش

20/11/2021‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

راپۆرتێكی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی باس لە پرسی گەڕانەوەی ئەندریاس ئینێستای ئیسپانی و یاریزانی یانەی ڤیسیل كوبی ژاپۆنی دەكات بۆ یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی جارێكی تر لەگەڵ دانی ئەلڤێسی هاوڕێی یاری بكات.

لە كاتی گەڕانەوەی ئەلڤێس بۆ یانە كەتەلۆنییەكە، خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە دەرگای یانەكەی بۆ گەڕانەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان و ئەندریاس ئینێستا خستە سەر پشت.

هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە گەشبینن بەوەی جارێكی تر ئینێستا بگەڕێتەوە بۆ كەتەلۆنیا، بەڵام لە راستیدا هیچ پلانێك لەلای ئینێستا بۆ گەڕانەوە بوونی نییە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویكردوەتەوە، ئینێستا دەیەوێت وەفای بۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ڤیسیل كوبی هەبێت كە تا ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت و پاش ئەوە بە نیازە بە یەكجاری واز لە تۆپی پێ بهێنێت.

رەنج رەسول

بەپەلە