کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

عیراق

20/11/2021‌ 759 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس


سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی، داوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی کرد، بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەمەبەستی جێگیرکردنی وڵات.


ئەحمەد ئەبو غیت، سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئەمڕۆ، لە پەراوێزی دیالۆگی ئەلمنامە دا بە ڕۆژنامەنوسانی وت: داوا لە بەردەوامبوونی کار دەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، کە ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە بگرێت و عێراق و هەرێم جێگیر بکات.

سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی وتیشی: داوا لە هەمووان دەکەین کە هێمن بن و پابەند بن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە، ئەمەش ئەو چوارچێوەیە دیموکراسیەیە کە پێویستە بۆ بەدیهێنانی ئیرادەی خەڵک پەیڕەوی بکرێت.

ئەو داوایانەی سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی لەكاتێكدایە، بەشێك لە لایەنە شیعییەكان ناڕازین لە دەرئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان و داوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دەكەن.

س.س