به‌فه‌رمى سكاڵا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌شكرا

عیراق

20/11/2021‌ 2328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌شێك له‌هێزه‌ سیاسیه‌ عێراقیه‌كانى كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى 10ئۆكتۆبه‌ر كورسیه‌كانیان دابه‌زى سكاڵاى یاساییان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌شى دادگاى فیدڕاڵى كرد.


هاوپه‌یمانى فه‌تح باڵی سیاسی هێزەكانی حەشدی شەعبی  ڕایگه‌یاند، داوایەكی یاسایی پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵی كرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەمی 2021.

به‌شێك له‌و لایه‌نه‌ شیعیانه‌ى كه‌ له‌ پشت كه‌تیبه‌ جیاوازه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ى پێشبینیه‌كانى خۆیان كورسیه‌كانیان زۆر كه‌میكردوبه‌هۆى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ئه‌و لایه‌نانه‌وه‌، تا ئێستا ده‌رئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن به‌فه‌رمى ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.
ئ.ق