ئەمریکا کاتى کۆتایی هاتنى ئەرکەکانى لە عێراق راگەیاند

عیراق

21/11/2021‌ 1325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، کۆتایی ئەمساڵ ئەرکە جەنگییەکان لە عێراق کۆتایی دێت و سەربازەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە.
جۆن کیربی وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لەگەڵ جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق لە بەحرەین کۆبۆتەوە و پێی رایگەیاندووە کە کۆتایی ئەمساڵ ئەرکە جەنگییەکاینان لە عێراق کۆتایی دێت. 
وەزیرى بەرگرى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکردوە، کە ھێزەکانیان لەسەر داواکاری حکومەت لە عێراق دەمێنێتەوەو ھاوکاری پێشکەشی ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.

هەروەها وەزیرى بەرگرى ئەمریکا جەختیشیکردوەتەوە کە پابەندیشن بە ئەنجامکانی دانوستانی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق کە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەڕێوەچوو. 

پێشتریش جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، سەربازە شەڕکەرەکانیان لە عێراق دەکشێننەو چیتر سەربازەکانیان لە هیچ وڵاتێک بێ هۆ ناهێڵنەوە، بەڵام جەختیشیکردەوە هەر کاتێک بەرژەوەندیەکانیان بکەوێتە مەترسییەوە ئەوا سەربازەکانیان رەوانەى ئەو شوێنە دەکەنەوە.

هاوکات لە ئێستادا چەند لایەنێکى سیاسى شیعە لە عێراق و گروپە میلیشیاکان هەڕەشەى بەرپاکردنى شەڕێکی گەورە دەکەن لەدژى ئەمریکا ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ نەکشێنەوە.

س.هـ