شارپرێس:
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیارى ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان، 800 سندوقى تر له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌ده‌ست جیاده‌كرێته‌وه.
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ى 72 سه‌عاتى داهاتودا له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تى ئه‌و سكاڵایانه‌ى پێشكه‌شكراوه 800 سندوقى تر به‌ده‌ست ده‌نگه‌كانیان جیاده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردن بڕیاریداوه به‌جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست‌و به‌مه‌ش ئیتر هیچ سكاڵایه‌ك نامێنێت بۆ كاركردن پاش ئه‌وه ده‌رئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
پێشتر كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێداچونه‌وه‌ى به‌به‌شێك له‌سكاڵاو تانه‌ى لایه‌نه‌كان كرد‌و به‌وهۆیه‌وه گۆڕانكاریى به‌سه‌ر به‌شێك له‌كورسى لایه‌نه‌كانداهات.
ئ.ق