وه‌جبه‌ى سێیه‌مى سه‌به‌ته‌ى خۆراك بۆ هاوڵاتیان ئاماده‌یه‌و ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت

عیراق

22/11/2021‌ 1789 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، دابەشکردنی سێیەم وەجبەی سەبەتەی خۆراکییان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستپێکردوە، ده‌شڵێت:"ئەمجارە دابەشکردنە بەمیکانیزمێکی نوێ دەبێت، بەشێوەیەک مادە خۆراکییەکان لەیەک کاتدا دەگەنە ناوچە هەرە هەژارەکان لەناوەندی شارو قەزاو ناحییەکان".


عەلا ئەحمەد جبوری وەزیری بازرگانیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، "چەند ڕۆژێکە لەکۆگاکانی وەزارەتی بازرگانیی دەستکراوە بەوەرگرتنی بڕێکی زۆر لەمادە خۆراکییەکانی تایبەت بەئامادەکردنی سەبەتەی خۆراکیی کە سەرجەمیان لەمادەی زۆر کوالێتی باش پێکهاتون، وەک زەیت، شەکر، پاقلەمەنییەکان، دۆشاوی تەماتەو برنجی هاوردەکراو".

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای تەوابونی وەجبەی یەکەم‌و دوەم، لەڕۆژی یەکشەممەوە دەستکراوە بەئامادەکردنی سێیەم وەجبەی سەبەتەی خۆراکیی بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کە ئەویش بەپێی میکانیزمێکی نوێ دەبێت بەشێوەیەک مادە خۆراکییەکان لەیەککاتدا دەگەنە ناوچە هەرە هەژارەکان لەناوەندی شارو قەزاو ناحییەکان".

جەختیشیکردۆتەوە، لەقۆناغی داهاتودا دەبێت هەوڵەکانیان بۆ گەیشتنی مادە خۆراکییەکان بەشێوەیەکی تەواوەتیی بەهاوڵاتیان چڕدەکەنەوەو بۆئەوەش ئاماژەی بەگرنگی ڕۆڵی چاودێریی خەڵک لەسەر حکومەتە خۆجێییەکان بۆ دابەشکردنی مادەی باش کە شایستەی هاوڵاتیان بێت کردەوە.

بەپەلە