شارپرێس:
نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌كانى جیهان نزمبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى‌و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت دابه‌زى بۆ 78 دۆلار كه ئه‌مه كه‌مترین ڕێژه‌یه له‌ماوه‌ى نزیكه‌ى 50 ڕۆژى ڕابردودا.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له‌بازاڕه‌كانى جیهان به 78,76 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراو نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى ته‌كساس به 75,91 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ش كه‌مترین نرخه له‌ماوه‌ى نزیكه‌ى 50 ڕۆژى ڕابردودا.
چاودێرانى بوارى نرخى نه‌وت‌و وزه ڕایده‌گه‌یه‌نن، بڵاوبونه‌وه‌ى شه‌پۆلێكى تر‌ى كۆرۆنا له‌ئه‌وروپاو خه‌زنكردنى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى نه‌وت له‌لایه‌ن چین‌و ئه‌مریكا، خواستى له‌سه‌ر كڕینى نه‌وت كه‌مكردۆته‌وه‌و نرخه‌كه‌ى له‌بازاڕه جیهانیه‌كان دابه‌زیوه.
ئ.ق