هادی عامری: گۆڕانکاریی ڕیشەیی لەئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕودەدات

عیراق

22/11/2021‌ 2599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، ڕەتکردنەوەی 18%ی دەنگی وێستگەکانی دەنگدان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاریی ڕیشەیی دروستدەکات.


هادی عامری لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، "سەرپێچی‌و خراپ ئیدارەدانی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنەوە، کاریگەریی لەسەر پشێویی سیاسیی لەعێراق هەبوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، دەنگی شەش هەزار وێستگە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە ڕەتکراوەتەوە، هاوکات چوار هەزار وێستگەی تریش بەهۆی هەبوونی پەنجەمۆری دوبارە دەنگەکانیان ڕەتکراوەتەوە، ئەوەش بەواتای ڕەتکردنەوەی دەنگی 10 هەزار وێستگەیە.

بەوتەی هادی عامری، ڕەتکردنەوەی 18%ی دەنگی وێستگەکانی دەنگدان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاریی ڕیشەیی‌و گەورە دروستدەکات.

بەپەلە