شارپرێس:
برێت مەکگۆرک ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکشێتەوە، دهشڵێت:"بهڕونى با پێتان بڵێم ئەمریکا بۆ هیچ شوێنێک ناچێتو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ناکشێتەوە".
برێت مەکگۆرک لەدیداری مەنامە لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لەعێراقو سوریا پهیامێكى ڕونى ڕاگەیاندو وتى:"زۆر پرسیار لەبارەی کشانەوەی ئەمریکاوە دەکرێت، دەمەوێت بەڕونی پێتان بڵێم، ئەمریکا بۆ هیچ شوێنێک ناچێتو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ناکشێتەوە".
مەکگۆرک وتیشی:"ئەگەر ئێران تاقیمان بکاتەوە، هێزی سەربازی دژیان بەکاردەهێنین".
مەکگۆرک هەڕەشەکانی توندتر کردەوەو وتی:"ئەگەر تاقی بکرێینەوە، بەرگری لەخەڵکی خۆمان دەکەین؛ ئەگەر پێویستبوو هێزی سەربازی بەکاردەهێنین، ئەگەر پێویستی بەهێزی سەربازی کرد ئەوا یەکلاییکەرەوە دەبێت، ناچینە نێو شەڕی تۆڵەسەندنەوە لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران، ئەوانیش ئەوە دەزانن کە ئەگەر وەڵامیان بدەینەوە، ئەوا یەکلاکەرەوە دەبێت".