شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێم بە دەرماڵەی خوێندكاران هاتە دەنگ و رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوەخەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتى داراییدا هاتووە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوەخەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، پێش ٢٠١٤ دوای پهسهندكردنی بودجه له پهرلهمانهوه تخصيصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه و ههر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه خهرجكراوهو به هیچ جۆرێك نههاتۆتهوه بۆ وهزارهتی دارایی و پهیوهندی به داراییهوه نییه.
هەروەها وەزارەتى دارایی دەڵێت، هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە له ساڵی ٢٠٢١ نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران .