لە باشماخ دەست بەسەر بارێکی قاچاخی جگەری مریشكدا گیرا

ئابوری

23/11/2021‌ 362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
مەرزی باشماخ بڵاویكردەوە، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێكدا گرتووە كە ویستویەتی  زیاتر لە سێ تۆن جگەری مریشك بهێنێتە هەرێمی كوردستانەوە.

 لە ڕاگەیەندراوەكەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخدا هاتووە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی گومرگی باشماخ و بەشی پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ، توانرا دەست بەسەر بارهەڵگرێکی عێراقی لەجۆری تڕێلە فلات بگیرێت کە بەشێوەیەکی شاراوە و نهێنی بڕی سێ تۆن و 500 كیلۆ جگەری مریشک لەناو بارەکەی کە قاڵبی جبسن بۆرد بوو تێدا شاردرابوویەوە.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پیكراوە، ئەو بڕە زۆرە بەنیازی هاوردەکردنی بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هاوردەکراوە.

ئەوەشخرواەتەڕوو، پاش دەستبەسەرداگرتنیشی لەئێستادا ڕووبەڕووی یاساکراوەتەوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و سەرپێچیکاران سزادەدرێن.
س.س