شارپرێس:
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حکومەت ئەو پڕۆژەیەی جێبەجێبکردایە کە گۆڕان پێشکەشیکرد، لەکاتی پێکهێنانی کابینەی نۆ ئەوا دۆخەکە بەمڕۆ نەدەگەیشت، دەشڵێت:"ئەگەر حکومەت پلانی نەبێت بۆ بەخۆداچونەوە ئەوا ڕۆژ بەڕۆژی خراپتر دەبێت".
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دۆخی حکومڕانیو بڕینی دەرماڵەی خوێندکارانەوە دەڵێت:"دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان وەک زۆرێک لەبڕیارەکانی دیکە بەنایاسایی بڕدراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان".
دهشڵێت:"ئێستاش دەرماڵەی خوێندکاران هێندە زۆرنییە حکومەت نەتوانێت دابینی بکاتو پێویستە نەک دەرماڵە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دیکەی کەمپو بەشە ناوخۆییەکانیش بۆ خوێندکاران دابین بکرێ".
ڕێبوار ئەحمەد كە هاوكات ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانیشە دهڵێت:"لەنێوان حکومەتی هەرێمو هاوڵاتیاندا بۆشاییەک هەیە کە بەردەوام فراواندەبێت، دەبێت حکومەت ئەو بۆشاییە کەمبکاتەوە، بەڵام حکومەت پلانی نییەو بەخۆیدا نەچوەتەوە، ئەگەر بەخۆیدا نەچێتەوە ڕۆژ بەڕۆژی خراپتر دەبێت".
جەختدەكاتەوە لەوەی، "ئەو بەرنامەیەی بزوتنەوەی گۆڕان دای بهحکومەت لەکاتی پێکهێنانی کابینەی نۆ-دا، کێشەی تەواوی سێکتەرەکانی چارەسەردەکردو حکومەت دەبوژایەوەو هەلی کارو خزمەتگوزاری بۆ شارەکانیش دابیندەکرا".
ئهوهشى وتوه، "ئەو بەرنامەیە لەبەرژەوەندی خەڵکو حکومەتو تەنانەت سەرجەم حزبەکانیش بوو، بەڵام تائێستا جێبەجێنەکراوەو حکومەت بەوە زیانی بەخۆی گەیاندوە".
س.س