وه‌زاره‌تی كاره‌با: هه‌فته‌ی داهاتوو دۆخی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

ئابوری

25/11/2021‌ 589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتى هەرێم ڕایگه‌یاند: لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا نزم بووەتەوە.
وەزارەتى کارەبا ئاماژەى بەوەشکردوە، هاووڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە ئەم بارودۆخە كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرز بێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش ئاسایی ببێتەوە.

وەزارەتى کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەم چەند رۆژەی دواییدا گەڕاندوەتەوە بۆ  وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتیی گەرمیان بە مەبەستی فراوانکردنی وێستگەكە و دانانی چەند یەكەیەكی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی 200 مێگاوات کارەبا ڕاوەستاوە.
هاوکات بەهۆی راوەستانی 130 مێگاوات كارەبا لە هێڵی توركیاوە كە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی كارەبا و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە و راستەوخۆ لەلایەن توركیاوە بڕدراوە.

هەروەها هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات بەهۆی پرۆسەی چاككردنەوەوە راگیراون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەگەڕ دەخرێنەوە.