شارپرێس:
گروپی شانۆی هەوار له سلێمانى شانۆیی وەک قەقنەس دەسووتێم نمایش دەکات كه له نوسینى مامۆستا گهزیزه عومهرو دهرهێننى نهژاد نهجم و نواندنى ههوار فارس.
له ڕاگهیهندراوێكى گروپى شانۆیی ههواردا هاتوه، گروپی شانۆی هەوار له سلێمانى شانۆیی وەک قەقنەس دەسووتێم نمایش دەکات لە هوڵی ڕۆشنبیری کات ژمیر 4 ئێوارە، مۆنودرامای وەک قەقنەس دەسووتێم لە نوسینی مامۆستا گەزیزە عومەر و سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجم و نواندنی هەوار فارسه.
ئهوهشخراوهتهڕوو، ئەم نمایشە لە ڕۆژانی یەک شەمە و دووشەمە بەرواری 28_29/ 11/ 2021 وابڕیارە نمایش بکرێت ئەم نمایشە باس لەئازار و خەمو موعاناتی ژنانی شانۆکار دەکات لەگەڵ ئەوەی مۆنۆدرامای وەک قەقنەس دەسووتێم لە ماوەی ئەم ساڵدا بەشداری چوار فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کرد لە وڵاتانی مسر وتونس و عێراق بووە خاوەنی چەندها خەڵات دوا نمایش وەک قەقنەس دەسووتێم لە شاری سلێمانی دەبێت.