شارپرێس:
ئه‌ندامێكى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق كه هاوكات كاندیدى سه‌ركه‌وتوى په‌رله‌مانه ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق نه‌یتوانیوه بودجه‌ى گه‌شتى گه‌ڕانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران ئاماده‌بكات بۆیه داواى له‌سه‌رككۆماركردوه‌و ئه‌و كێشه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركردوه.
دکتۆر موسەننا ئەمین ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق كه هاوكات كاندیدى سه‌ركه‌وتوى په‌رله‌مانه ڕایگه‌یاند، دوێنێ نامەیەکى ناردوه بۆ سەفیری عیراق داواى لێکردوه فرۆکە دابین بکات بۆ کۆچبەران ، وتویه‌تى ناتوانم چونكه وەزارەتی ده‌ره‌وه‌و گواستنه‌وه ناتوانن دەڵین "هەرگەشتێک دوسەدهەزار دۆلاری پێویستە و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان نیه لە بوجەی وەزارەت.
د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو،هه‌رچه‌نده ئگادارى كردونه‌ته‌وه له بودجه‌ى فریاكه‌وتن ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وكاره‌یان نه‌كردوه‌و په‌یوه‌ندى به د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆمارى عێراق كردوه‌ووتویه‌تى" خەڵک هەژارە و نیەتی نانیکی باش بخوا یان بچیێتە هۆتێلێکی باش ماوەیەکی زۆرە لە سزا و ئازار و لەناو سەرما قوردا ده‌خه‌ون و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزنه‌وه ده‌ڵێت" بە سوپاسەوە خێرا هاوسۆزی نواند و بڕیاریدا ئەو فرۆکانە دابین بکرێن خێرا دوو فرۆکە برۆن و هی تریش دابین بکرێت تا کیشەکە چارە بێت.
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ڕابردودا ده‌ستكرا به تۆماركردنى ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت ئاره‌زوومه‌ندانه له‌بلاروسیاوه بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و هه‌رێمو تا ئێستا ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه. .
ئ.ق